Abdullah Aşıran,Muhammet Ali Kemal
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2019
ئوترێخت - AA
له خوانێكی به‌ربانگدا كه له شاری ئترێختی هۆڵه‌ندا له گۆڕه‌پانی شار كه وه‌ك "گۆڕه‌پانی مزگه‌وت" ناونراوه، خانه‌واده موسڵمانه‌كان و دانیشتوانی هۆڵه‌ندی گه‌ڕه‌كه‌كه، كۆبوونه‌وه.
له‌و خوانی بهربانگهدا كه له‌سه‌ر شه‌قام له‌لایه‌ن مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌ربه وه‌قفی ئایینیی سازكرابوو، نزیكه‌ی هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س به‌شدارییان كرد.
له خوانهكهدا دانیشتوانی هۆڵه‌ندی گه‌ڕه‌كه‌كه و خانه‌واده‌كانیان، په‌رله‌مانتاری پارتی ده‌نك، سهلچوك ئۆزتورك، هێزه‌كانی پۆلیسی ئوترێخت، داواكاری گشتیی، شاره‌وانی و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان به‌شدارییان كرد.
به‌شداربووان دوای ئه‌و بانگه‌ی كه له‌سه‌ر شه‌قام درا، رۆژووه‌كانیان شكاند و له مزگه‌وته‌كه نوێژی به كۆمه‌ڵیان كرد.
رۆژی شه‌ممه دووباره خوانێكی به‌ربانگ سازدهكرێتهوه.