Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین، رایگه‌یاند: "ره‌نگه ئه‌مریكا په‌یوه‌ست به دانوستانه‌كانی ئاینده، ئه‌و سزایانه هه‌ڵبگرێت كه سه‌پاندوونی، له‌وانه‌شه هه‌رگیز هه‌ڵیان نه‌گرێت".
دۆناڵد تره‌مپ له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دانوستانه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین، كه له ئێستادا به‌ڕێوه‌ده‌چن، كردووه.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه كۆبوونه‌وه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین بنیاتنه‌رن و رایگه‌یاندووه "به‌درێژایی دوو رۆژی رابردوو سه‌باره‌ت به دۆخی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، گفتوگۆی سه‌رڕاستانه و بنیاتنه‌رانه ئه‌نجامدراون. په‌یوه‌ندیی نێوان (سه‌رۆكی چین) شی جینپینگ تا بڵێی به‌هێزه. گفتوگۆكان له‌باره‌ی داهاتووه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن. هاوكات ره‌نگه ئه‌مریكا په‌یوه‌ست به دانوستانه‌كانی ئاینده، ئه‌و سزایانه هه‌ڵبگرێت كه سه‌پاندوونی، له‌وانه‌شه هه‌رگیز هه‌ڵیان نه‌گرێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، ئاشكرایكردبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ شاندی چینی‌دا به‌ره‌وپێشچوونی زۆر كه‌م به‌دیهاتوون، باجی گومرگی سه‌ر به‌رهه‌مه چینییه‌كان كه بایی ٢٠٠ ملیار دۆلاره، له رێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ه‌وه بۆ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٥ به‌رزكراونه‌ته‌وه.