پاکستان ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی هێرشە مووشەکییەکەی هیندستان بەرزبووەتەوە بۆ ٢٦ کەس

Ankara
ئەنقەرە - AA
سوپای پاکستان بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکانی هیندستاندا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٦ کەس و، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٤٦ کەس.
بەڕێوەبەری گشتیی لە یەکەی پەیوەندیيە گشتییەکانی سوپای پاکستان، جەنەراڵ ئەحمەد شەریف شودری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا باسی لەوە کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکانی هیندستاندا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٦ کەس و، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٤٦ کەس.
شودری ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو مووشەکانەی لە هیندستانەوە ئاڕاستە کراون زیانیان بە مزگەوت و کلینکە پزیشکییەکان گەیاندووە و، تەنيا هێرشی مووشەکی سەر مزگەوتی باهاوالپور گیانلەدەستدانی ١٣ کەسی لێکەوتووەتەوە کە ژن و منداڵیان لە نێودایە و، ٣٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشەی لە ٢٢ی نیساندا لە ناوچەی پاهالگام ئەنجامدرا و تیایدا ٢٦ کەس کوژران، هیندستان دوێنێ شەشی ئایار چەند هێرشێکی مووشەکی کردە سەر خاکی پاکستان و ناوچەکانی جاموو کشمیری ژێر کۆنترۆڵی ئیسلام ئاباد.