هیندستان دژ بە چەند 'ئامانج'ێک لە پاکستان و کشمیری ئازاد کە لەژێر کۆنتڕۆڵی پاکستان دایە، ئۆپەراسیۆنی دەست پێکرد

Ankara
ئەنقەرە - AA
سوپای هیندستان ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە هەندێک "ئامانج" لە پاکستان و ناوچەی کشمیری ئازاد کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پاکستان دایە، دەست پێکردووە.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی زانیاری هیندستان (PIB) لەم بارەیەوە زانیاری بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هاتووە، دژ بە هەندێک "ئامانج" لە پاکستان و ناوچەی کشمیری ئازاد کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پاکستان دایە، ئۆپەراسیۆنێک دەست پێکراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە نۆ ناوچە بە ئامانج گیراون و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە هیچ بنکەیەکی سەربازیی پاکستان نەکراوەتە ئامانج.
هیندستان لەم ڕاگەیاندراوەدا ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە وەک کاردانەوەی هێرشەکەی پاهالگام بووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە "هێرشبەران لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".
گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان دوای ئەوە سەریان هەڵدا، کە لە ڕۆژی ٢٢ی نیساندا گرووپێکی چەکدار لە ناوچەی پاهالگام سەر بە جاموکەشمیر کە لە ژێر دەسەڵاتی هیندستاندایە، تەقەیان لە گەشتیاران کرد و بە هۆیەوە ٢٦ کەس کوژران. سەرەرای ئەوەی پاکستان ڕەتی دەکاتەوە، بەڵام حکوومەتی هیندستان سوورە لەسەر ئەوەی کە ئەو چەکدارانە لە پاکستانەوە هاتوون.