پاکستان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکات لەسەر دۆخی جاموو کشمیر

New York
نیویۆرک - AA
پاکستان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەولەتی دەکات لەسەر جاموو کشمیر ئەو گرژییەی لە نێوان هیندستان و پاکستان ڕووی لە هەڵکشان کردووە.
سەبارەت بەو پرسە، نوێنەرایەتی ھەمیشەیی پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندراوێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ناردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "گرژیی نێوان هیندستان و پاکستان کە ڕووی لە هەڵکشان کردووە، بەتایبەتیش دۆخی جاموو کشمیر هەڕەشە لە ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکات".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە پاکستان بە فەڕمی داوای کردووە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بەپەلە دانیشتنێکی داخراو ئەنجام بدات، دوای کۆبوونەوەکەش نوێنەری هەمیشەیی پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، عاسم ئیفتیخار ئەحمەد بۆ ڕاگەیاندنەکان دەدوێت.
چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٥:٠٠ی ئەمڕو پێنجی ئایار ئەنجام بدرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن