جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڤانس: "گرژیی هیندستان-پاکستان پەیوەندی بە ئەمریکاوە نییە"

Ankara
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەی دی ڤانس ئاماژەی بەوە کرد گرژیی هیندستان-پاکستان پەیوەندی بە ئەمریکاوە نییە و دەستوەردان لە دۆخەکە ناکەن.
لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی فۆکس نیوز، ڤانس هەڵسەنگاندنی بۆ گرژیی هیندستان-پاکستان کرد.
ڤانس باسی لەوە کرد کە خوازیارن هەرچی زووە گرژییەکە کەمببێتەوە، بەڵام ناتوانن کۆنترۆڵی ئەم وڵاتانە بکەن و، ئەم گرژییە پەیوەندی بە ئەمریکاوە نییە و دەستوەردان لە دۆخەکە ناکەن.
هەروەها ڤانس ئەوەی خستەڕوو کە ئەمریکا ناتوانێت زۆر لە هەردوولا بکات چەک دابنێن و، نیگەرانن لەم گرژییە و لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە چاودێری پرسەکە دەکەن.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڤانس، هیوای خواست گرژیی نێوان ئەو دوو وڵاتە نەگۆڕێت بۆ جەنگێکی بەرفرانتری هەرێمیی، یان پێکدادانی ئەتۆمیی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن