جيهان

سەربازە عێراقییەکان کە بۆ مەشق و ڕاهێنان لە پاکستانن دەگەڕێندرێنەوە

فەرمانی گەڕانەوە بۆ ئەو سەرباز و ئەفسەرانە دەرکراوە کە بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی ڕەوانەی پاکستان کراون.

Haydar Karaalp  | 10.05.2025 - نوێکردنەوە : 11.05.2025
سەربازە عێراقییەکان کە بۆ مەشق و ڕاهێنان لە پاکستانن دەگەڕێندرێنەوە

Baghdad

بەغدا - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی فەرمانیدا بە گەڕاندنەوەی سەربازانی عێراقی کە بە بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی لە پاکستاندان.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی بریاری گەڕانەوەی بۆ ئەو ٥٠٠ سەرباز و ئەفسەرانە دەرکردووە کە پێشتر بە بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنان ڕەوانەی پاکستان کرابوون.

بە پێی ئەم هەواڵە، هۆکاری ئەو بڕیارەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەو گرژییانە دەگەڕێتەوە کە لە نێوان پاکستان و هیندستاندا سەری هەڵداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın