جيهان

تورکیا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی هیندستانی بۆ سەر پاکستان کرد

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارە لەلایەن هیندستانەوە ئەنجامدرا، مەترسی جەنگێکی سەرتاسەری دروستکردووە. ئیدانەی ئەم جۆرە هەنگاوە ئیستیفزازییانە و ئەو هێرشانە دەکەین کە هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی دەکەنە ئامانج".

Sümeyye Dilara Dinçer  | 07.05.2025 - نوێکردنەوە : 08.05.2025
تورکیا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی هیندستانی بۆ سەر پاکستان کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی نێوان پاکستان و هیندستان ڕایگەیاند: "ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارە لەلایەن هیندستانەوە ئەنجامدرا، مەترسی جەنگێکی سەرتاسەری دروستکردووە. ئیدانەی ئەم جۆرە هەنگاوە ئیستیفزازییانە و ئەو هێرشانە دەکەین کە هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی دەکەنە ئامانج".

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بە نیگەرانییەوە چاودێری پێشهاتەکانی نێوان پاکستان و هیندستان دەکەن و، داوا لە لایەنەکان کراوە خوێنساردانە مامەڵە بکەن و خۆیان لە کردەی تاک لایەنە بەدوور بگرن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارە لەلایەن هیندستانەوە ئەنجامدرا، مەترسی جەنگێکی سەرتاسەری دروستکردووە. ئیدانەی ئەم جۆرە هەنگاوە ئیستیفزازییانە و ئەو هێرشانە دەکەین کە هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی دەکەنە ئامانج".

هاوکات پشتیوانی لە بانگەوازەکەی پاکستان کراوە کە داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ٢٢ی نیسان بکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: "هیواخوازین هەرچی زووە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، بۆئەوەی ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە میکانیزمی پێویست بەتایبەتیش میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دابنرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın