توركيا

هاکان فیدان گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستانی لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی محەمەد ئیسحاق دار تاوتوێ کرد

- وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان دوایین گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستانی لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی محەمەد ئیسحاق دار تاوتوێ کرد.

Tuğba Altun  | 07.05.2025 - نوێکردنەوە : 07.05.2025
هاکان فیدان گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستانی لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی محەمەد ئیسحاق دار تاوتوێ کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاند، وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان دوایین گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستانی لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی محەمەد ئیسحاق دار تاوتوێ کرد.

بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەست کەوتووە، فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد ئیسحاق دار ئەنجام داوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دوایین گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان تاوتوێ کراوە.

دەمێک بەر لە ئێستا سوپای هیندستان ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە هەندێک "ئامانج" لە پاکستان و ناوچەی کشمیری ئازاد کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پاکستان دایە، دەست پێکردووە.

بە پێی زانیارییە بەراییەکان، بە هۆی هێرشەکانەوە سێ کەسی سڤیلی پاکستان کوژراون کە یەکێکیان منداڵە و ١٢ کەسیش بریندارن.

لە وەڵامی ئەم هێرشانەدا گوتەبێژی سوپای پاکستان جەنەڕاڵ ئەحمەد شەریف چودری ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خۆی دیاری دەکات کەی و لە کوێ وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی هیندستان بداتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın