Behlül Çetinkaya,Hemın Othman Mohammed
28 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
ئیسلام ئاباد - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، شا مه‌حمود قوره‌یشی رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر گرژیی كه‌مبێته‌وه، ده‌كرێت فڕۆكه‌وانه هیندستانییهكه راده‌ست بكه‌ینه‌وه. كراوه‌ین به‌ڕووی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنیدا".
له لێدوانێكیدا بۆ Geo News، قوره‌یشی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه دۆسیه‌یه‌كیان بەدەستگهیشتووه له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پولواما، به‌ڵام هێشتا به‌وردی لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌كردووه و گوتی: "به‌دڵێكی كراوه‌وه لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه ده‌كه‌ین. خۆزگه پێشتر ئه‌و دۆسیه‌یه‌یان بناردایه. سه‌ره‌تا هێرشیانكرد پاشان دۆسیه‌كه‌یان نارد. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا بیاناردایه و پاشان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی پاكستانیان بكردایه پێویست به هێرشکردن نه‌ده‌بوو".
قوره‌یشی باسی له‌وه كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی كۆببێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به دیالۆگ و گوتی: "خان ئاماده‌یه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مۆدی ئه‌نجام بدات و بانگه‌وازی ئاشتیی نوێ بكاته‌وه. ئایا مۆدی ئاماده‌یه؟ ئه‌گه‌ر گرژیی كه‌مبێته‌وه، ده‌كرێت فڕۆكه‌وانه هیندستانییهكه راده‌ست بكه‌ینه‌وه. كراوه‌ین به‌ڕووی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنییدا".