Haydar Karaalp,Ramal Abdullah Mahmood
28 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2019
به‌غدا – AA
دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له مانگی ئادار كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییان "ره‌وشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت له عێراق" له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا شیعه و سوننه‌كانی كردۆته دوو به‌ره، كه "سوننه‌كان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكین و شیعه‌كانیش دژی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی ده‌وه‌ستنه‌وه له عێراق".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له سه‌ردانه چاوهڕواننهكراوهكهیدا بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نبار له ٢٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ رایگه‌یاندبوو كه هێزه‌كانیان له عێراق ناكشێننه‌وه. دواتریش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سنووری عێراق-سووریاوه چاودێری چالاكییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن. ئه‌م لێدوانانه‌ی تره‌مپیش مشتومڕی له نێوان عێراقییه‌كان لێكهوتهوه و سوننه و شیعه‌كان كاردانه‌وه‌ی جیاوازیان ده‌ربڕی.
لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له دانیشتنه‌كانی مانگی داهاتووی په‌رله‌ماندا بڕیار ده‌ده‌ن "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربكه‌ن".
باس له‌وه ده‌كرێت فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی سائیرونی سه‌ر به سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در كه به‌وه ناسراوه دووره له حكوومه‌تی ئێران پشتگیری داواكاری فراكسیۆنه‌كانی نزیك له ئێران بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سائیرون هه‌وڵ ده‌دا په‌رله‌مان بڕیاری كۆتاییهێنان به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان ئه‌مریكا و عێراق بهێنێت.