Rewa Mahmood Hasan,1 23
01 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، گهیڕ ئۆ پیدهرسهن رایگه‌یاند "كوردانی سووریا به‌شێكن له پرۆسه‌كه به‌ڵام هه‌سه‌ده به‌شێك نییه له پرۆسه‌ی سیاسی".
پیدهرسهن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا و دواتر ئۆپۆزسیۆنی سووریدا كۆبۆته‌وه و پاشان له‌گه‌ڵ كاراكته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك توركیا، رووسیا و ئێران‌دا چاویان به‌یه‌ك كه‌وته‌وه و ئاشكرای كرد كه له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا دیسان سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشهاته‌كانی بواری جه‌نگ له سووریا كه‌م بۆته‌وه به‌ڵام هێشتا جه‌نگ كۆتایی نه‌هاتووه و رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له ئیدلب له پێشره‌ویدایه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، گهیڕ ئۆ پیدهرسهن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ پشتگیری له‌وه‌ی كێشه‌كانی سووریا له‌لایه‌ن سوورییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن پێویسته "فۆرمێكی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی" پێك بهێندرێت.
پیدهرسهن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویسته سه‌ره‌تا متمانه دروست بێت له نێوان رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆن، هه‌نگاوی كرده‌یی بندرێت له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و رفێندرا و بێسه‌روشوێنان به هاوكاری وڵاتانی دڵنیاییده‌ری دانوستانه‌كانی ئاستانا، پاشان لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌شێوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو، هاوسه‌نگ و به‌رفراوان پێك بهێندرێت كه نوێنه‌ری زۆربه‌ی چین و توێژه‌كانی سووریا له خۆ بگرێت.
ناوبراو دوای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و له‌باره‌ی گه‌یشتنه خاڵی پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، گوتی: "به‌ره‌وپێشچوون رووده‌دا، به‌ڵام هێشتاش كێشه‌گه‌لێك هه‌ن چاره‌سه‌ر نه‌كراون. له‌سه‌ر پاكێجێك كار ده‌كه‌ین و پێویسته له‌سه‌ر ناوه‌كان بگه‌ینه رێككه‌وتن".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه ئایا كوردانی سووریا به‌شێك ده‌بن له پرۆسه‌ی سیاسیی، پیدهرسهن گوتی: "خۆی كوردانی سووریا به‌شێكن له پرۆسه‌كه و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانیان كۆبوومه‌وه. ئێوه باسی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن. هه‌سه‌ده به‌شێك نییه له پرۆسه‌ی سیاسی. له‌وانه‌یه له داهاتوودا ببنه كێشه و گرنگه ئه‌م بابه‌ته به باشی تاوتوێ بكه‌ین".