Tolga Akbaba,Hemın Othman Mohammed
28 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناوه‌نده‌كانی هێزی جیهان له ده‌وری ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا كۆنه‌بوونه‌ته‌وه.
له گوتارێكیدا كه له چالاكییه‌كدا له زانكۆی تاران پێشكه‌شیكرد، زه‌ریف رایگه‌یاند "جیهان له ته‌وه‌ری خۆرئاوا نییه. ناوه‌نده‌كانی هێزی جیهان له ده‌وری ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا كۆنابێته‌وه. ئیدی جیهان گۆڕاوه، بناغه‌ی هێزی ئه‌مڕۆمان زانست، ته‌كنه‌لۆجیا، سه‌ربه‌خۆیی، باوه‌ڕ و متمانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه".
هاوكات زه‌ریف باسی له‌و چه‌كانه كرد كه سعوودیه و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ساڵی رابردوو كڕیویانه.
زه‌ریف ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سعوودیه و ئیمارات ساڵی رابردوو تێكڕا به بەهای 89 ملیار دۆلار چه‌كیان كڕیوه و گوتی: "به بەهای 100 ملیار دۆلار چه‌كیان به ناوچه‌كه‌مان فرۆشتووه. ئێران سه‌ره‌ڕای كه‌می بوودجه‌ی سه‌ربازیی بۆچی ئه‌وه‌نده نیگه‌رانن له‌باره‌ی ئێران؟ چونكه ئێمه بۆ ئاسایشی خۆمان به‌رهه‌میده‌هێنین، خه‌رجی ناكه‌ین. سه‌ره‌ڕای نزمی زه‌مینه‌ی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تییمان، به‌ڵام به‌رهه‌می زانستیمان زۆره".