Nazlı Yüzbaşıoğlu,Hemın Othman Mohammed
28 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاریاندا هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور واژوو نه‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له دووه‌مین لووتكهیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون كه له هانۆی پایته‌ختی ڤیێتنام رێكخرا نه‌یتوانی رێككه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكات، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
تره‌مپ رایگه‌یاند: "بڕیارماندا هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور واژوو نه‌كه‌ین". ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه له‌ئێستادا سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور درێژه‌ییان ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ ئه‌ویشی خسته‌ڕوو كه سەرکردەی كۆریای باكوور كیم به‌ڵێنی داوه له‌باره‌ی تاقی نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی.