Gülşen Topçu,Ramal Abdullah Mahmood
28 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2019
غه‌ززه - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل خاڵێكی لیواكانی عیزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازی حه‌ماس-یان له باشووری غه‌ززه پێكا.
شایه‌تحاڵان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هێرشی ئاسمانییان كردۆته سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری خان یونس. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو كه له هێرشه‌كه‌دا، كه‌س نه‌بۆته قوربانی.
تا ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشهکە هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاونه‌كردۆته‌وه.