Zehra Ulucak,Ramal Abdullah Mahmood
28 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
هیندستان سه‌رله‌نوێ ده‌ستیكرده‌وه به گه‌شته ئاسمانییه مه‌ده‌نییه‌كان كه دوێنێ به هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ پاكستان رایگرتبوون.
رۆژنامه‌ی "The Hindu" بڵاویکردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئاماژه‌ی به‌وه داوه نۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هیندستان به رووی هاووڵاتییاندا كراونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شته ئاسمانییه مه‌ده‌نییه‌كان.
هاوکات سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هیندستان، گوروپراساد مۆهاپاترا رایگه‌یاند كه بڕیاری داخستنی نۆ فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه.