Mücahit Aydemir
02 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2023
قودس-AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین نه‌تانیاهو خۆپیشاندان و رووداوه‌كانی سەر شەقامەکانی فەڕەنسای بە "خۆپیشاندانی دژە جووله‌كه" ناوبرد و پشتیوانیی خۆی بۆ حكوومه‌تی پاریس راگەیاند.
بینیامین نه‌تانیاهو لە کۆبوونەوەی هەفتانەی کابینەی حکوومەتهكهیدا گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
نه‌تانیاهو بانگەشەی كرد ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له ئه‌نجامی كوژرانی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ١٧ساڵان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له فه‌ڕه‌نسا سه‌ریهه‌ڵداوه، "دژە جوولەکە"ن و رایگه‌یاند: "حکوومەتەکەمان بە نیگەرانییەكی زۆره‌وه له شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی دژە جوولەکە له فه‌ڕه‌نسا ده‌ڕوانێت کە وڵاته‌كه‌ی وێران كردووه".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل راشیگه‌یاند: "لەماوه‌ی چەند رۆژی رابردوودا بووینه گه‌واهیده‌ری هێرشی دڕندانه بۆ سەر جوولەکەکان. بە توندیی سه‌ركۆنه‌ی ئەو هێرشانە دەکەین و پشتیوانیی حکوومەتی فەڕەنسا دەکەین لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژە جووگەرایی".
- خۆپیشاندانی توند له فه‌ڕه‌نسا
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا رۆژی ٢٧ی حوزه‌یران له شاری نانتێر ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبێلێك كردبوو كه سێ كه‌سی تێدابوو، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كوشتبوو كه ناوی نایل م. بوو ته‌مه‌نی ١٧ ساڵان بوو.
پێكدادان له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی نایل له شاره جیاجیاكان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه رژابوونه سه‌رشه‌قامه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیسدا درووست ببوو.
ئه‌و پۆلیسه‌ی گه‌نجه‌كه‌ی كوشتبوو، له كاره‌كه‌ی دوورخرابوویه‌وه و بڕیاری دادگاییكردنی به ده‌ستبه‌سه‌ریی، درابوو.
له ژماره‌یه‌كی زۆر له شاره‌كان و له‌نێویشیاندا له هه‌ریه‌ك له پاریس، مارسیلیا، لیۆن رووداوی تاڵان و بڕینی دوكانه‌كان له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا روویاندابوو، له نزیكه‌ی ١٠ شار له كاتژمێر ٢١:٠٠ه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرابوو.