Dildar Baykan Atalay
02 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
وەزارەتی دەرەوەی سوید وێڕای ئه‌وه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی لە بەردەم مزگەوتێک لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا لە ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتەکەی سه‌ركۆنه کرد، رایگه‌یاند رەگەزپەرستی، دوژمنایه‌تییكردنی بیانییه‌كان و لێنهبوردەیی له سوید جێگه‌یان نابێته‌وه.
بەپێی هەواڵی تەلەڤیزیۆنی سوید (SVT)، دوای ئه‌وه‌ی رێکخراوی هاریكاریی ئیسلامیی بانگه‌وازی كرد له‌به‌رامبه‌ر بێڕێزییه دووبارهبووهوهكان به قورئانی پیرۆز و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) "كۆمه‌ڵه رێوشوێنێك" بگیرێته‌به‌ر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید راگه‌یه‌ندراوێكی ئاڕاسته‌ی تهلهڤیزیۆنهكه كردووه.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە: "حکوومەتی سوید لەوە تێدەگات کردەوەی ئیسلامۆفۆبییانەی كه‌سه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تاك لەمیانی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەكه‌دا ره‌نگه ببێت مایه‌ی برینداركردنی موسڵمانان. بە توندیی سه‌ركۆنه‌ی ئەو كرده‌وانه دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک رەنگدانەوەی بۆچوونی حکوومەتی سوید نیین".
هه‌ر لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سووتاندنی قورئانی پیرۆز و كتێبه پیرۆزه‌كانی دیكه به "ئیستیفزازی ئاشكرا" ناوبراوه و تێیدا هاتووه: "رەگەزپەرستی، دوژمنایه‌تییكردنی بیانییه‌كان و لێنهبوردەیی په‌یوه‌ست به‌وانه‌وه، لە سوید و ئەورووپادا به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌یان نابێته‌وه".
سه‌لوان مۆمیکا بە رەچەڵەک عێراقی، لە ٢٨ی حوزەیراندا لە به‌رده‌می مزگه‌وتێكدا له ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید، قورئانی پیرۆزی لە ژێر پارێزبه‌ندیی پۆلیسدا سووتاندبوو.
سوید کە به‌ره‌وڕووی كاردانه‌وه‌ی زۆرێک لە وڵاتان لەوانه ئەمریکا، رووسیا و وڵاتانی ئیسلامی ببوویه‌وه، لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردبوو.
دوای کاردانەوەکان، پۆلیسی سوید بڵاویكردبوویه‌وه، سکاڵایان لەسەر مۆمیکا بە تاوانی "هاندانی دژی گرووپێك له گەل" تۆماركردووه.