Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
13 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه به پێویستی زانی تاران و واشنتۆن كه‌ناڵه دیپلۆماتییه‌كانی نێوانیان به كراوه‌یی بهێڵنه‌وه.
فه‌لاحه‌تپیشه به ئاژانسی فه‌رمی ئێران IRNA ی راگه‌یاند: "بۆ رێگه‌گرتن له‌و سزا به‌رفراوانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێندرێن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌ندارانی ئه‌مریكا و كه‌سانی بواره‌كانی دیكه گفتوگۆ بكرێت".
حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ گرتوویه‌تیه به‌ر وڵاته‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی داده‌بڕێت و گوتی: "بۆیه نابێت كه‌ناڵه دیپلۆماتییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دابخرێن و ئه‌مریكا ته‌نها تره‌مپ نییه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی تره‌مپن و ئه‌نجامدانی چالاكی دانوستان و دیالۆگ و لۆبی ده‌رفه‌تی هێوربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا.