İdris Okuducu,Muhammet Ali Kemal
13 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
هەولێر- AA
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ئاشکرایکرد لە شاری پاوەی پارێزگای کرماشانی ئێران پێکدادان هاتووەتە ئاراوە، سڤیلێک و دوو پێشمەرگەیان گیانیان لەدەستداوە و سێ سەربازی ئێرانیی کوژراون.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن حیزبەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە دوێنێ لەنێوان هێزەکانی ئەوان و سوپای پاسداراندا لە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان پێکدادان روویداوە.
باس لەوەشکراوە کە پێکدادانەکە سێ کاتژمێری خایاندووە و دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و سێ سەربازی سوپای پاسدارانیش کوژراون و هاووڵاتییەکی سڤیل بە ناوی فەرشاد چەچانی کە لەو کاتەدا لە ناوچەکە بووە، گیانی لەدەستداوە.
هێشتا ئێران سەبارەت بە پێکدادانەکەی پاوە، هیچ راگەیەنراوێکی بڵاونەکردووەتەوە.