Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
تاران- AA
ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ئه‌نجامی پێکدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی پارێزگای سمنانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 36 که‌س به‌رزبوویه‌وه.
سه‌رۆکی ناوه‌ندی باری له‌ناکاو له‌ئێران، پیر حوسێن کۆڵیۆند، له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی ئیسنا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له‌ئه‌نجامی رووداوی پێکدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که که سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویدا، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 36 که‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی برینداره‌کانیش له 80 که‌س زیاتره.
پیر حوسێن کۆڵیۆند ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه به‌هۆی سووتانی ته‌واوه‌تی ته‌رمه‌کانه‌وه، دیارییکردنی ناسنامه‌ی قوربانییه‌کان بووه‌ته کارێکی ئەستەم.
پێشتر راگه‌یه‌نرابوو که به‌هۆی پێکدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له وێستگه‌ی ههفتخان شه‌هرود له پارێزگای سمنان، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان 5 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 11 که‌سی دیکه برینداربوون.
له‌ئه‌نجامی رووداوه‌که‌دا 4 فارگۆن لهرێڕهوه ئاسنینه‌که لایاندابوو و 2 فارگۆنیش ئاگریان گرتبوو.