Nuri Aydın
01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
مه‌كسیكۆ سیتی - AA
گرتووخانه‌ی تۆپۆ شیكۆ له ویلایه‌تی نویڤۆ لیۆن باكووری مه‌كسیك كه ساڵی ٢٠١٦ به هۆی رووداوێكی یاخیبوونه‌وه، ٤٩ سزادراو تیایدا کوژرا، داخرا.
فەرمانڕەوای ویلایه‌تی نویڤۆ لیۆن، جه‌یم رۆدریگێز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گرتووخانه‌ی تۆپۆ شیكۆیان داخستووه كه له مانگی شوباتی ٢٠١٦دا، ٤٩ سزادراو تیایدا کوژران و له شوێنه‌كه‌یدا پارك و بینای ئه‌رشیفی ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ن.
جەیم رۆدریگێز باسی له‌وه كرد كه له‌نێو گرتووخانه‌كه‌دا خانه‌ی لوكس هه‌ن كه ساونا، سپلیت، بەفرگر، ئه‌كواریۆم، باڕ و ستاندی نانخواردنیان لەنێودایه و حكوومه‌تی پێشوو هه‌رچه‌نده ئاگاداربووه كه گرتووخانه‌كه قه‌ره‌باڵغه و له كۆنترۆڵ ده‌رچووه، هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی نه‌داوه.
له ١١ی شوباتی ٢٠١٦دا له گرتووخانه‌ی تۆپۆ شیكۆ، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان دوو گرووپی سه‌ربه كارتاڵی مادده‌ی هۆشبه‌ر روویدا و به هۆیه‌وه ٤٩ سزادراوه کوژران.
دوای سه‌ركوتكردنی یاخیبوونه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر ٢٠٠ پارچه چه‌ك له‌نێو گرتووخانه‌كه‌دا گیرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژمارەیەک به‌رپرس ده‌ستگیركران.