Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌پاساوی "ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا"، چوار كۆمپانیای بواری تۆڕی ئینته‌رنێت و حه‌وت هاووڵاتی رووسیای خسته لیستی سزاكانییه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سانه سه‌ربه ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئینته‌رنێتن كه كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆجیای رووسیایه و له لایه‌ن كارسازی رووسی، یه‌ڤگینی پرێگۆژێن-ه‌وه پاره‌دار ده‌كرێت، رایگه‌یاندووه "ئه‌مریكا به‌و سزایانه جگه له‌و كۆمپانیا و كه‌سانه، هه‌روه‌ها سه‌روه‌ت و سامانی گرانبه‌های یه‌ڤگینی پرێگۆژێن-ی كردۆته ئامانج. ئه‌م بڕیاره وه‌ك هۆشدارییه‌ك وایه بۆ ئه‌و كه‌س و ده‌زگایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و ناواناوه هه‌یه. حكوومه‌تی ئه‌مریكا رێگا به یه‌ڤگینی پرێگۆژێن و كه‌سانی وه‌ك ئه‌و نادات چالاكی له‌مجۆره ئه‌نجام بده‌ن كه ده‌بن به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و دۆسته‌كانی".
مایک پۆمپیۆ له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە رێگه به ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ناده‌ن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له وڵاته‌كه‌ی و نووسیوویه‌تی "ئه‌مریكا، به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كاراكته‌ره زیانبه‌خشانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێكهاته‌ی دیموكراسیمان بڕووخێنن و سڵ ناكاته‌وه له‌وه‌ی باجی قورس‌تر به رووسیا بدات كه به كاره‌كانی هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری ده‌دات".
- ناوی یه‌ڤگینی پرێگۆژێن له راپۆرتی داواكاری گشتی پێشووی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت رۆبه‌رت موله‌ر-دا هاتبوو
ناوی یه‌ڤگینی پرێگۆژێن له راپۆرتی داواكاری گشتی پێشووی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له ده‌نگۆكانی ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ٢٠١٦، رۆبه‌رت مولەردا هاتبوو.
له راپۆرته‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو یه‌ڤگینی پرێگۆژێن كه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هه‌یه له رێگای كۆمپانیاكانییه‌وه به ژماره‌یه‌كی زۆر تۆڕی ئینته‌ر ده‌ستی وه‌رداوه‌ته هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا.