Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
10 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2018
رامه‌ڵڵا - AA
چالاكوانانی فه‌ڵه‌ستینی ئاماژه‌یان به‌وه كرد ده‌یان ژنی فه‌ڵه‌ستینی كه له منداڵه‌كانیان دابڕیندراون له گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل‌دا مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ كراوه.
رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی "ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و پشتیوانی سزادراوانی ئهلزهمیر" كه به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای مافی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی فه‌ڵه‌ستیندا دامه‌زرێندراوه، له دواین راپۆرتیدا ئاماژه به‌وه كراوه كه 51 ژنی فه‌ڵه‌ستینی له گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل‌دا ده‌ستبه‌سه‌رن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئهلزهمیر، ئیسرائیل له ساڵی 2015ه‌وه تا ئێستا 516 ژنی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیركردووه و، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه 90 له‌و ژنانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار و 500 فه‌ڵه‌ستینی له گرتووخانه‌كانی ئیسرائیلدان.
یه‌كێك له‌و ژنه فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئیسرائیلیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه ژنه رۆژنامه‌نووسی فه‌ڵه‌ستینی، لاما خاتر-ه كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له مانگی تهمووز، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری ئه‌ل خه‌لیلی باشووری قودس ده‌ستگیركراوه.
هاوسەرەکەی خاتر، حازم فەخوریی، لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاند: "سەربازانی ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەمان و لەبەرچاوی منداڵەکانمدا هاوسەرەکەمیان دەستگیرکرد".
حازم فەخوریی باسی لەوەکرد هەموویان زۆر بیری خاتر کە دایکی پێنج مناڵە، دەکەن و گوتی: "ئەو تەنها دایکی مناڵەکانم نییە، بەڵکو هاوکات هاوڕێشم بوو".
هاوکات سەربازانی ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی مامەڵەی خراپ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا تاوانبارکرد و تەنانەت لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا هاواریان بەسەردا دەکرد.
فەخوریی باسی لەوەکرد خاتری هاوسەری چەندین جار رەوانەی لای پزیشک کراوە بەڵام دوای پێدانی ئازارشکێن راپێچی لێپێچینەوەیان کردووەتەوە و رایگەیاند: "جێگای لاما، لای مناڵەکانییەتی کە زۆر پێویستیان پێیەتی و بیری دەکەن".
لەدوای ٣٤ رۆژ لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، خاتر بەمەبەستی چاوەڕێکردنی دانیشتنی دادگاییکردنەکەی کە بڕیارە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم ئەنجام بدرێت، رەوانەی گرتووخانە کراوە و دەستەبەسەرە.