Yusuf Özcan
18 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
پاریس - AA
بەپێی هەوالێکی رۆژنامەی لێ فیگارۆ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن زوو زوو چاوی بە سەرکۆماری پێشووی فەڕەنسا، نیکۆلاس سارکۆزی دەکەوێت. لە هەواڵەکەدا راگەيەندراوە کە سارکۆزی لەم بارەیەوە گوتوویەتی: "من ئامۆژگاری دەکەم و پێی دەڵێم ئەگەر من سەرکۆماربوومایە چیم دەکرد، هیچ شتێکیش ناکەم کە قەیرانەکانی فەڕەنسا قووڵتر بکاتەوە".
سەرکۆماری پێشووی فەڕەنسا راشیگەیاندووە ماکرۆن-ی ئاگادار کردۆتەوە لە بارەی گۆرانکارییەکانی یاسای خانەنشینی و پێی راگەیاندووە کە گەلی فەڕەنسا ئەمەی بە دڵ نابێت.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لە میانەی گۆڕانکارییەکانی ناو حکوومەتی ئەو وڵاتە سەرۆک وەزیران جان کاستێکس، وەزیری ناوخۆ جێرالد دارمانان، وەزیری داد ئێریک دوپۆند-مۆرێتی و وەزیری فەرهەنگی فەڕەنسان رۆزیلین باچیلۆ لە ژێر کاریگەری سارکۆزی دامەزرێندراون.
ئاشکراشکراوە کە پەرلەمانتارێکی سەر بە پارتی کۆمارییەکان لەم بارەیەوە رایگەياندوە: "ماکرۆن متمانەی بە سارکۆزی-ە و ئەمەش سارکۆزی بێزار ناکات و متمانەیان بەیەکە".