جيهان

لێدوانی سەرکۆمار ئەردۆغان لە بارەی هەناردەکردنی فڕۆکەی جەنگی KAAN بۆ ئیندۆنێزیا

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "دەستخۆشی لەو دامەزراوانە دەکەم بەتایبەتی سەرۆکایەتی پیشەسازی بەرگرییمان (SSB) و TUSAŞ، کە لە بەرهەمهێنانی KAAN و واژووکردنی گرێبەستی هەناردەی ژمارەی پێوانەیی مێژووی تورکیادا ڕۆڵیان هەبووە".

Zafer Fatih Beyaz  | 11.06.2025 - نوێکردنەوە : 13.06.2025
لێدوانی سەرکۆمار ئەردۆغان لە بارەی هەناردەکردنی فڕۆکەی جەنگی KAAN بۆ ئیندۆنێزیا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئیندۆنێزیا واژوویانکردووە، ٤٨ فڕۆکەی جەنگی نیشتمانیی KAAN کە لە تورکیا بەرهەمدەهێنرێت، هەناردەی ئەو وڵاتە دەکرێت.

سەبارەت بە هەناردەکردنی فڕۆکەی جەنگی نیشتمانیی KAAN بۆ ئیندۆنێزیا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد دەیەوێت پێشهاتێکی زۆر گرنگ و خۆش دەربارەی فڕۆکەی جەنگی نیشتمانیی KAAN بڵاوبکاتەوە و، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئیندۆنێزیای دۆست و برا واژوومانکردووە، ٤٨ فڕۆکەی KAAN (فڕۆکەی جەنگی نیشتمانیی) لە تورکیا بەرهەمدەهێنرێت وهەناردەی ئیندۆنێزیا دەکرێت. لە بەرهەمهێنانی KAANدا سوود لە توانای ناوخۆییەکانی ئیندۆنێزیاش وەردەگیرێت".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان هیوای خواست ئەم ڕێککەوتنە کە پێشکەوتن و ئەو خاڵەی پیشەسازی بەرگریی ناوخۆیی و نیشتمانیی تورکیا پێیگەیشتووە، دەخاتەڕوو، ببێتە مایەی خێر بۆ تورکیا و ئیندۆنێزیا و، ڕایگەیاند: "سڵاو و سوپاسی خۆم ئاڕاستەی سەرکۆماری ئیندۆنێزیا، بەڕێز پرابۆو سوبیانتۆ دەکەم کە بەو ئیرادەییەی نیشانیدا، بەشدارییەکی بەرچاوی هەبوو لە واژووکردنی ڕێککەوتنەکەدا. دەستخۆشی لەو دامەزراوانە دەکەم بەتایبەتی سەرۆکایەتی پیشەسازی بەرگرییمان (SSB) و TUSAŞ، کە لە بەرهەمهێنانی KAAN و واژووکردنی گرێبەستی هەناردەی ژمارەی پێوانەیی مێژووی تورکیادا ڕۆڵیان هەبووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن