جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە بن سەلمان ئەنجام دا

Merve Yıldızalp  | 06.06.2025 - نوێکردنەوە : 06.06.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە بن سەلمان ئەنجام دا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان ئەنجام دا.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەرمانگەی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و سعوودیە، پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کران.

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی فەڵەستین لە هەموو بوارێکدا، ئەوەیشی خستەڕوو کە بڕیاری ڕۆژئاوا بۆ هەڵگرتنی سزا لەسەر سووریا جێگەی دڵخۆشییە.

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان پیرۆزبایی لە بن سەلمان کرد بەهۆی سەرکەوتنی ڕێکخستنی فەریزەی حەج و، جەژنی قوربانیشی لێ پیرۆز کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن