توركيا

پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی پێنجی حوزەیران ڕۆژی جیهانیی ژینگە

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بەرپرسیارێتی بەدیهێنانی جیهانێکی سەوزتر، ژیانێکی بەردەوامتر و ژینگەیەکی شیاوتر بۆ نەوەکانی داهاتوومان لەسەر شانە".

Kaan Bozdoğan  | 05.06.2025 - نوێکردنەوە : 06.06.2025
پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی پێنجی حوزەیران ڕۆژی جیهانیی ژینگە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد باوەڕی وایە لە "سەدەی تورکیا"دا بە ئامانجەکەیان دەگەن کە ببێتە وڵاتێک لە جیهاندا گونجاوترین سروشتی هەیە بۆ ژیان و سامانە سروشتییەکان بە شێوەیەکی بەسوود بەکارهاتووە و، ڕایگەیاند: "بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەوە، جارێکی دیکە بانگ لە هاووڵاتییانمان و هەموو مرۆڤایەتی دەکەم و بانگهێشتی هەموو لایەک دەکەم هەستیار بن لەبارەی بەکارهێنانی وزە بەشێوەیەکی دروست، بەڕێوەبردنی پاشماوەکان، پاراستنی سروشت".

لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی "پێنجی حوزەیران ڕۆژی جیهانی ژینگەوە" بڵاویکردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند زمانی سروشت بێدەنگە، بەڵام پەیامەکەی بەهێز و ڕوونە.

لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد سروشت چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەو شێوەیە وەڵام دەداتەوە و، ڕایگەیاند: "گەرمبوونی گۆی زەوی، بە بیابان بوون، مردنی بەکۆمەڵی هەندێک ڕەگەزی ئاژەڵان، لافاوە لەناکاوەکان، ڕۆچوونی زەوی لە ساڵانی ڕابردوودا، وەک ئەوە وایە سروشت بەرگریی لە خۆی دەکات لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی مرۆڤ. ئێمە وەک تورکیا، ڕۆژی جیهانیی ژینگە کە هەموو ساڵێک لە پێنجی حوزەیراندا بەڕێوەی دەبەین بۆ هەڵسەنگاندنی کێشە و گەشەسەندنەکانی ژینگە، تەنیا ڕۆژێکی هۆشیاری نییە، بەڵکو بانگەوازێکی بەهێزیشە کە ئاڕاستەی هەموومان کراوە. بەرپرسیارێتی بەدیهێنانی جیهانێکی سەوزتر، ژیانێکی بەردەوامتر و ژینگەیەکی شیاوتر بۆ نەوەکانی داهاتوومان لەسەر شانە. وەک چۆن کەس ناتوانێت ئەم بەرپرسیارێتییە بخاتە ئەستۆی کەسێکی دیکە، ناتوانێت خۆیشی لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی بدزێتەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد ئەم سەردەمەی تیایدا دەژین، ئەو سەردەمەیە کە کاریگەریی سەر ژینگە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، سەرچاوە سروشتییەکان بە خێرایی لەناو دەچن، کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا قوڵتر بوونەتەوە، لەدەستدانی هەمەچەژنی زیندەیی گەیشتووەتە ئاستێک کە گەڕانەوەی زۆر ئەستەمە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın