سەرکۆمار ئەردۆغان: "بێ وچان کاردەکەین تا سەدەی تورکیا دەکەین بە سەدەی برایەتیی و ئاشتیی"
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "(تورکیای بێ تیرۆر) لەپێناو پتەوکردنی برایەتی ئەبەدی و ئەزەلی ٨٦ ملیۆن کەس، بێ ئەوەی ڕێگە بدەین هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووبدات، ئەم پرۆسە خێرە بە سەرکەوتن دەگەیەنین".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، ڕایگەیاند: "لەپێناو پتەوکردنی برایەتی ئەبەدی و ئەزەلی ٨٦ ملیۆن کەس، بێ ئەوەی ڕێگە بدەین هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووبدات، ئەم پرۆسە خێرە بە سەرکەوتن دەگەیەنین".
لە ڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە، سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جەژنی قوربانی لە ڕێکخستنەکانی پارتەکەی پیرۆز کرد.
لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لەم ڕێگەیەدا بەبێ جیاوازی هەموو هاووڵاتيیان هەر ٨٦ ملیۆن کەسەکە لە ئامێز دەگرین. ڕێگە بەوانە نادەین کە سوودمەندی گرژیی، شەڕ و جەمسەرگیریین".
سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لەپێناو پتەوکردنی برایەتی ئەبەدی و ئەزەلی ٨٦ ملیۆن کەس، بێ ئەوەی ڕێگە بدەین هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووبدات، ئەم پرۆسە خێرە بە سەرکەوتن دەگەیەنین".
گوتیشی: "بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن تا ئەو کاتەی سەدەی تورکیا دەکەین بە سەدەی برایەتیی، دیموکراسیی، خۆشگوزەرانیی، گەشەپێدان و ئاشتیی لە سەرانسەری وڵاتەکەماندا".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی جەهەپە کرد و، ڕایگەیاند: "هەموو بەیەکەوە بە چاوێکی پڕ پەندەوە چاودێری ئەوە دەکەین کە ئۆپۆزسیۆن چۆن گیرۆدەی زۆنگاوی پۆپۆلیزم بووە و شارەکانمان چۆن گەیشتوونەتە لێواری هەڵدێر".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
