سەرکۆمار ئەردۆغان بە تەلەفۆن جەژنە پیرۆزەی لە مەهمەتچیک (سوپای تورکیا) کرد

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە تەلەفۆن پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لەو سەربازانە کرد کە لە فەرماندەیی لیوای ڕاهێنانی هێزی ئاسمانیی کوتاهیا خزمەت دەکەن و، ڕایگەیاند: "بە ناوی ئێوەوە، جەژنی گشت ئەندامانی سوپای قارەمانەکەمان پیرۆز دەکەم، کە فیداکارانە لە هەموو لایەکی وڵاتەکەمان، لەسەر سنوورەکانمان، لە ناوچەکەمان و لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان ئەرکەکانیان بەجێدەگەیەنن".
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر بەیاوەری فەرماندەکان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی کوتاهیایان کرد و، نوێژی جەژنی قوربانیيان لە فەرماندەیی لیوای ڕاهێنانی هێزی ئاسمانیی کوتاهیا ئەنجام دا و، پاشان جەژنە پیرۆزەی لەگەڵ سەربازەکان کرد.
لە میانی سەردانەکەیدا گولەر پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا و، جەژنە پیرۆزەی لێکرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە ڕێگەی تەلەفۆنەکەی وەزیری بەرگرییەوە گوتارێکی پێشکەش بە سەربازەکان کرد و، ڕاگەیاند: "ئەندامانی بەڕێزی سوپای تورکیا، سەربازە قارەمانەکانمان کە لە فەرماندەیی لیوای ڕاهێنانی هێزی ئاسمانیی ئەرکەکانیان بەڕێوەدەبەن، سڵاوی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم. جەژنی قوربانی هەموو ئەو سەربازانە پیرۆز دەکەم کە ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی بەجێدەگەیەنن و، جەژنی خێزانە بەڕێزەکانیشیان پیرۆز دەکەم. بە ناوی ئێوەوە، جەژنی گشت ئەندامانی سوپای قارەمانەکەمان پیرۆز دەکەم، کە فیداکارانە لە هەموو لایەکی وڵاتەکەمان، لەسەر سنوورەکانمان، لە ناوچەکەمان و لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان ئەرکەکانیان بەجێدەگەیەنن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن