Tolga Yanık
11 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2025
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا (SSB)، هالوک گۆرگون ئاماژەی بەوە کرد یەکەم هەنگاوی فەڕمی بۆ هەناردەکردنی فڕۆکەی جەنگی نیشتمانیی KAAN بۆ ئیندۆنێزیا نراوە و، ڕایگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە کە بە سەرپەرشتی سەرەکی کۆمپانیای فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی تورکیا (TUSAŞ) و لەگەڵ کۆمپانیا دیارەکانی پیشەسازی بەرگریی ئیندۆنێزیا بەڕێوەدەچێت، دەبێتە یەکێک لە دیارترین نموونەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش، بەشکردنی تەکنەلۆجیا و هاریکاریی ستراتیجیی".
لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان تورکیا ئیندۆنێزیا واژووکراوە، ٤٨ فڕۆکەی جەنگی نیشتمانیی تورکیا KAAN، هەناردەی ئیندۆنێزیا دەکرێت.
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، هالوک گۆرگون ڕایگەیاند: "لە گەشتی فڕۆکەوانییماندا کە زیاتر لە سەدەیەکی تێپەڕاندووە، ئێستا شانازی بەوە دەکەین کە فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەممان لەگەڵ وڵاتانی دۆست بەش دەکەین. بە ڕێبەرایەتی سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەنگاوە نیشتمانییەکانمان لە بواری تەکنەلۆجیادا سنوورەکان تێدەپەڕێنێت، ئیدی واژووی ئەندازیاری تورک تەلارسازی ئاسایشی جیهانی ئاڕاستە دەکات".
گۆرگون باسی لەوە کرد کە بە ئامادەبوونی سەرکۆماری ئیندۆنێزیا، پرابۆو سوبیانتۆ یەکەم هەنگاوی فەڕمی بۆ هەناردەکردنی KAANبۆ ئیندۆنێزیا نراوە و، ڕایگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە کە بە سەرپەرشتی سەرەکی کۆمپانیای فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی تورکیا (TUSAŞ) و لەگەڵ کۆمپانیا دیارەکانی پیشەسازی بەرگریی ئیندۆنێزیا بەڕێوەدەچێت، دەبێتە یەکێک لە دیارترین نموونەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش، بەشکردنی تەکنەلۆجیا و هاریکاریی ستراتیجیی".