پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی ١٥٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی مانگی سووری تورکی
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "خۆبەخشەکان بە کارە دڵسۆزانەکانیان ئەرکی مانگی سوور بەڕێوە دەبەن و بوونەتە هیوا بۆ هەموو خەڵکی جیهان. مانگی سووری تورکی لەشکرێکی ڕەگداکوتاوی چاکەکارییە کە بە مێژوو و خزمەتەکانی مایەی شانازیمانە".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "مانگی سووری تورکی کە جێگەی شانازی تورکیایە، نەک تەنیا لە ناو سنوورەکانماندا، بەڵکو لە هەموو ناوچە قەیراناوییەکانیشدا چالاکی هەیە. لە فەڵەستین، سووریا، سۆماڵ، ئەفغانستان، بۆسنە، عێراق و چەندین شوێنی دیکە بە هانای ئەو کەسانەوە دەچێت کە بەهۆی جەنگەوە زیانیان بەرکەوتووە".
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی ١٥٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی مانگی سووری تورکییەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئەوەی وەبیرهێنایەوە مانگی سووری تورکی کە مایەی شانازی گەلە، بە ناوی کۆمەڵەی هاوکاری کردنی سەربازە بریندار و نەخۆشەکانی عوسمانی، ١٥٧ ساڵی تەواو لەمەوبەر دامەزراوە.
لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد مانگی سوور یەکێکە لە بەردەکانی بناغەی ڕێگای سەربەخۆیی و ئایندەی گەل، کە لە سەردەمی نەبوونی و هەژارییدا بە گیان و خوێن بنیات نراوە و، بووەتە دامەزراوەیەک کە لە چوارچێوەیەکی فراواندا کاری زۆر بەنرخ ئەنجام دەدات.
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمڕۆ مانگی سووری تورکی دەستی هاوکاری بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵگا درێژ دەکات و، گوتی: "خۆبەخشەکان بە کارە دڵسۆزانەکانیان ئەرکی مانگی سوور بەڕێوە دەبەن و بوونەتە هیوا بۆ هەموو خەڵکی جیهان. مانگی سووری تورکی لەشکرێکی ڕەگداکوتاوی چاکەکارییە کە بە مێژوو و خزمەتەکانی مایەی شانازیمانە. مانگی سووری تورکی کە جێگەی شانازی تورکیایە، نەک تەنیا لە ناو سنوورەکانماندا، بەڵکو لە هەموو ناوچە قەیراناوییەکانیشدا چالاکی هەیە. لە فەڵەستین، سووریا، سۆماڵ، ئەفغانستان، بۆسنە، عێراق و چەندین شوێنی دیکە بە هانای ئەو کەسانەوە دەچێت کە بەهۆی جەنگەوە زیانیان بەرکەوتووە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
