Yusuf Özcan,Hemın Othman Mohammed
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌باره‌ت به سووتانی كڵێسای نۆتردام رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر به ته‌واویش سه‌ركه‌وتن بهدهستنههاتبێت له جه‌نگه‌كه‌دا، ئه‌وا خراپترینشی رووینه‌دا".
ئیمانوێل ماكرۆن له‌به‌رده‌م كڵێسای نۆتردام سه‌باره‌ت به ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه لێدوانی دا.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی له كڵێساكه‌دا روویدا تراجیدیایه‌كی مه‌ترسیداره، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه بناغه‌ی سه‌ره‌كی کڵێساکە رزگاركراوه له سووتان.
ئیمانوێل ماكرۆن سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونی نزیكه‌ی 500 كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كرد كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه و گوتی: "ئه‌گه‌ر به ته‌واویش سه‌ركه‌وتن بهدهستنههاتبێت له جه‌نگه‌كه‌دا، ئه‌وا خراپترینشی رووینه‌دا. كاته‌كانی داهاتوو هه‌ستیاره".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا باسی له‌وه كرد كه بەرلە 800 ساڵ كڵێساكه‌یان بنیاتناوە و دووباره بنیاتی دەنێنەوە.
دوای لێدوانەكانی ماكرۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ئێدوارد فیلیپ و سه‌رۆك شاره‌وانی پاریس، ئانی هیدالگۆ و شاندێكی یاوه‌ریان سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كرد و چوونه كڵێساكه‌وه كه كاره‌كانی ساردكردنه‌وه تیایدا درێژه‌ی هه‌یه.