Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
پاریس - AA
ئه‌و ئاگره‌ی كه له کڵێسا‌ی نۆتردام لە پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كه‌وته‌وه، دوای نزیكه‌ی هه‌شت كاتژمێر و نیو كوژێندرایه‌وه.
كه‌ناڵی فرانس ٢٤ پشتبه‌ستن به لێدوانی كاربه‌ده‌ستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئاگره‌كه كوژێندراوه‌ته‌وه.
ئاگره‌كه كه كاتژمێر ١٨:٥٠ به كاتی ناوخۆ كه‌وته‌وه و كاتژمێر ٠٣:٢٠ كوژێندرایه‌وه.
له ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌دا یه‌كێك له تاوه‌ره ٩٣ مه‌ترییه‌كان و بنمیچی کڵێساکە به ته‌واوه‌تی داڕمان. نزیكه‌ی ٥٠٠ كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا بوون و له ئه‌نجامی هه‌وڵی چڕوپڕدا تاوه‌ری باكوور و باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی له ئاگره‌كه رزگاكران.
- له تویته‌ره‌وه یەک ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار تویت كران
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای فه‌ڕه‌نسادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا، نزیكه‌ی یەک ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار تویت سه‌باره‌ت به ئاگره‌كه كراون.
سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاگرەكەی بە تراجیدیایەك ناوبرد و گوتی: "دەبێت شانازی بكەین، چونكە ئەم کڵێسایە بەرلە 800 ساڵ ئێمە دروستمانكردووە و گەورەمان كردووە و بەرەوپێشمان بردووە. ئەمشەو بە شێوەیەكی رەها دەیڵێم، پێكەوە بنیاتی دەنێینەوە".
هەرچەندە هێشتا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نەزاندراوە، بەڵام بەرپرسان پێیان وایە لە ئەنجامی كارەكانی نۆژەنكردنەوەدا ئاگرەكە كەوتبێتەوە.
ئەو بینا 856 ساڵەی فەڕەنسا كە لە جیهاندا ناسراوە و سەرباری سەرجەم جەنگەكان بەپێوە ماوە و وەك سیمبولێك نیشاندەدرا، بەڕێژەیەكی زۆر زیانی پێگەیشت و ئەمەش ئەورووپییەكان و بەتایبەت فەڕەنسییەكانی نیگەران كرد.
لەكاتێكدا سەركردەكانی ئەورووپا نیگەرانییەكانیان دەردەبڕن، وەقفی میراس لە فەڕەنسا كە كاری نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكان دەكات، رایگەیاند كەمپینێكی كۆكردنەوەی هاوكاری دەست پێ دەكەن.
خێزانی ملیاردێری فەڕەنسی پینۆڵت لای خۆیانەوە رایانگەیاند، بڕی 100 ملیۆن یورۆ دەبەخشن بۆ بنیاتنانەوەی کڵێساکە.