Kasım İleri
15 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
واشنتۆن- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به پشتیوانیی ئه‌مریكا له رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار ناڕێژه‌یی له‌چاو پاشماوه‌كانی داعشدا كه له سووریا ماون، ده‌سته‌به‌ری بڕێكی زۆر له چه‌ک، ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی قورسی سه‌ربازیی بۆ یه‌په‌گه ده‌كات. هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی تاكتیكی كورت مه‌ودا ناتوانێت ئه‌م ره‌وایه‌تیی بداته ئه‌م سیاسه‌ته".
خولوسی ئاكار له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی هاوبه‌شی TAİK-ATC كه ٣٧همینی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كاری توركیا- ئه‌مریكا (TAİK) له دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه ئابوورییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مریكی-توركییه‌وه، سازكراوه به‌شدارییكرد و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئاكار باسی له‌وه‌كرد كه سیاسه‌تی توركیا له ناوچه‌كه له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی به سڤیله‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان، دامه‌زراوه و گوتی: "توركیا هاوكات به‌ره‌نگاری زۆر رێكخراوی تیرۆریستی‌دا هاوشێوه‌ی په‌كه‌كه، كه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا هه‌مان شتن، رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی، داعش و داتاشراوهكانی ئه‌لقاعیده، ده‌بێته‌وه. ئه‌مانه بۆ وڵاته‌كه‌مان، بۆ ناوچه‌كه و جیهان مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له ساڵی ٢٠١٦دا سوپای توركیا له‌رێگه‌ی ئۆپه‌راسینی قه‌ڵغانی فوڕات و له ساڵی ٢٠١٨‌دا له‌رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه، هه‌شت هه‌زار چه‌كداری داعش كه سێ هه‌زاریان له هه‌ره رادیكاڵه‌كان بوون، له چالاكی خراون.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا باسی له‌وه‌كرد چه‌كدارانی په‌كه‌كه له عێراق و سووریا مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی توركیا و رایگه‌یاند: "په‌كه‌كه یه‌كسانه به یه‌په‌گه. چ ناوێک به‌كارده‌هێنن با به‌كاریبهێنن، ئه‌مه هه‌مان شته. زۆر به‌ڵگه هه‌ن كه ئه‌مه نیشانده‌ده‌ن. ده‌مه‌وێت ئه‌وه وه‌بیربهێنمه‌وه كه زۆر دامه‌زراوه‌ی گرنگی ئه‌مریكا له نێویشیاندا سی ئای ئه‌ی، ئه‌مه‌یان به‌وشێوه‌یه ناساندووه".
ئاکار گوتیشی: "به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار ناڕێژه‌یی له‌چاو پاشماوه‌كانی داعشدا كه له سووریا ماون، ده‌سته‌به‌ری بڕێكی زۆر له چه‌ک، ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی قورسی سه‌ربازیی بۆ یه‌په‌گه ده‌كات. هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی تاكتیكی كورت مه‌ودا ناتوانێت ئه‌م ره‌وایه‌تیی بداته ئه‌م سیاسه‌ته".
خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هاریكارییكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی‌دا له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هه‌ڵه‌یه و مایه‌ی قبووڵكردن نییه و رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه یه‌كسانكردنی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به كورده‌كان ئێجگار سه‌رلێتێكده‌ر و هه‌ڵه‌یه. هه‌روه‌ك چۆن داعش نوێنه‌رایه‌تی موسڵمانان ناكات، رێكخراوێكی تیرۆریستیش ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی خوشک و برا كورده‌كانمان بكات".