Yusuf Özcan
15 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2019
پاریس- AA
له فه‌ڕه‌نسا هێله‌ک زه‌رده‌كان به‌مه‌به‌ستی پرۆستۆكردنی سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه، ئیمانوێل ماكرۆن، جارێكی دیكه رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی هێله‌ك زه‌رده‌كان كه سه‌ره‌تا به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و خراپی دۆخی ئابووریی ده‌ستیانپێكرد و دواتر بۆ ناڕه‌زایه‌تیی دژی حكوومه‌تی ماكرۆن گۆڕان، پێی نایه هه‌فته‌ی ٥٧ههمینهوه.
خۆپیشانده‌ران كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س ده‌بوو، له رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا له گۆڕه‌پانی ئێستێندۆرڤ له پاریسی پایته‌خت تا ناوچه‌ی لۆدێفێنس رێپێوانیان كرد و دواتر كه‌سێك ده‌ستگیركرا.
له نانت خۆپیشانده‌ران بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له ناوه‌ندی شاره‌كه مۆڵێكیان به‌ڕووی كڕیاراندا داخست.
هاوكات له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی وڵاته‌كه خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوون.
هێزه‌كانی پۆلیس قه‌ده‌غه‌یان خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی له پاریس له هه‌ریه‌ك له شه‌قامی شانزەلیزێ، به‌رده‌م كڵێسای نۆتردام، په‌رله‌مان و كۆشكی ئیلیزێ، خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ئه‌نجامبدرێت.