Betül Yürük
15 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
نیویۆرك - AA
سیناتۆری كۆماری، لیندزی گراهام رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به "قسه‌ی پڕوپووچی حزبی" ناوبرد و رایگەیاند:
"ره‌شنووسی رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەکە له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌ناوده‌چێت و هه‌موو توانایه‌كم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی كۆتایی به‌م پرسه بێت".
لیندزی گراهام له‌میانی به‌شداریكردنی له "نۆزده‌یه‌مین كۆڕبه‌ندنی دۆحه" له قه‌ته‌ر له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لێدوانی بۆ كه‌ناڵی "CNN" دا.
سیناتۆری كۆماری، لیندزی گراهام ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ره‌شنووسی تایبه‌ت به رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیران، جه‌ختی لهوهیشكردهوه كه ره‌شنووسه‌كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به ئه‌نجوومه‌نی پیران راسته‌وخۆ له‌ناوده‌چێت و گوتی: "هه‌موو توانایه‌كم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی ئه‌م پرسه كۆتایی پێ بێت".
لیندزی گراهام رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به "قسه‌ی پڕوپووچی حزبی" وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی دووه‌مدا ره‌شنووسه‌كه بگات به ئه‌نجوومه‌نی پیران.
سیناتۆری كۆماری، لیندزی گراهام ئه‌وه‌یشی دووپاتكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر له جاران ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا تێده‌په‌ڕێنێت.
لیندزی گراهام له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی "ئایا راسته تره‌مپ داوای له حكوومه‌تی وڵاتێكی دیكه كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن ئه‌نجامبدات؟" گوتی:
"جۆ بایدن، هاوڕێیه‌كی نزیكمه و له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شتم بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان كردووه. ئه‌و وه‌ك به‌ربژێری پارتی دیموكرات ركابه‌ری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و كارێكی باشیش ده‌كات، به‌ڵام بنەڕەتی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كوڕه‌كه‌ی له ئۆكراینا مانگانه 50 هه‌زار دۆلاری له كۆمپانیایه‌كی غاز وه‌رده‌گرت كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی گه‌نده‌ڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا. دوای دوو مانگ په‌لامارێك بۆسه‌ر ماڵی خاوه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه ئه‌نجامدرا. دواتریش داواكاری گشتی كه‌یسه‌كه لهكارلابرا. به‌ڵێ ئه‌م جۆره شتانه شایه‌نی ئه‌وه‌ن قسه‌یان له‌باره‌وه بكرێت".
مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ له راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریکا، ده‌ناڵد تره‌مپ له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له مانگی ته‌مووزدا باسی له‌وه كردووه ئه‌گه‌ر بێت و ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن و خێزانه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات، ئه‌وا واشنتۆن هاوكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ش پارتی دیموكرات لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به دۆرخستنەوەی تره‌مپ-ی ده‌ستپێكرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا، نانسی پێلۆسی له 24ی ئه‌یلوولدا رایگه‌یاندبوو به‌تۆمه‌تی "زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا" و "ناپاكیكردن له سوێندخواردنی سه‌رۆكایه‌تی "قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به دوورخستنەوەی تره‌مپ-یان ده‌ستپێكردووه.
له رۆژانی 13-21ی تشرینی دووه‌میش لیژنه‌ی هه‌واڵگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ندین دانیشتنی كراوه‌ی ئه‌نجامدا، دواتر لیژنه‌كه راپۆرتێكی 300 لاپه‌ڕه‌یی ئاماده‌كرد و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دادوه‌ری كرد.
لیژنه‌ی دادوه‌ریش به‌هۆكاری "خراپ به‌كارهێنانی پۆست" و "كۆسپ دروستكردن له‌به‌رده‌م كاره‌كانی كۆنگرێس" داوای له دوورخستنەوەکەی په‌سه‌ندكرد.
ئه‌گه‌ر بێت و ره‌شنوسی تایبه‌ت به دوورخستنەوەکە له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌وا ده‌خرێته به‌رده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی پیران كه زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لە پارتی کۆماریین.