Şerife Çetin,Yusuf Özcan,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ئێدوارد فیلیپێ رایگه‌یاند كه تا ئێستا له خۆپیشاندانی هێله‌كه زه‌رده‌كاندا له پاریسی پایته‌خت 481 كه‌س ده‌ستگیركراون و، 211 كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
فیلیپێ له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هێله‌كه زه‌رده‌كان بۆ راگه‌یاندن دووا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پاریس ده‌ستگیركراون گه‌یشتووه‌ته 481 كه‌س و، 211 كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هێله‌كه زه‌رده‌كان كه پرۆتێستۆی زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و هه‌لومه‌رجه‌كانی ئابووریی ده‌كه‌ن كه روو له خراپ بوونه، كاته‌كانی به‌یانی زوو روویان له شەقامی شانزێلیزێ كرد لە پاریس.
پۆلیس دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ خۆپیشانده‌ران كرد، رێگه‌ی پێدان بچنه شه‌قامه‌كه‌وه، پاش ئه‌وه ناو به‌ناو گرژی له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران دروست بوو، به‌و هۆیه‌وه پۆلیس لەرێگەی گازی فرمێسکڕێژەوە دەستیكرد بە بەرەنگاربوونەوەی هێلەکه زەردەکان.
Paris'te polis göstericilere gaz bombası attı
'Sarı yelekliler'in gösterilerinin sürdüğü Fransa'da, Paris polisi AA muhabirinin de aralarında bulunduğu kalabalığa gaz bombası attı
08.12.2018