Şerife Çetin,Muhammet Ali Kemal
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
برۆکسل- AA
لە بەلجیکا هێلەک زەردەکان ئەو رێگا سەرەکییەیان داخست کە بەرەو فەڕەنسا دەچێت و هێزەکانی پۆلیس لە برۆکسلی پایتەخت ٥٠ کەسیان دەستبەسەرکرد.
هێلەک زەردەکان کە دۆخی ئابووریی وڵات و بەرزکردنەوەی باجەکانی سەر سووتەمەنی پرۆتستۆ دەکەن، رێگای سەرەکیی E-40یان بەڕووی هاتوچۆدا داخست کە بەلجیکا بە فەڕەنساوە دەبەستێتەوە.
بەر لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە برۆکسل، هێزەکانی پۆلیس ٥٠ کەسیان لە هێلەک زەردەکان دەستگیرکرد.
گوتەبێژی پۆلیسی برۆکسل، ئیڵسێ ڤان دێکیرێ ئاشکرایکرد لە وێستگەی سەرەکیی شەمەندەفەری شارەکە و ناوچەی شومان کە دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپای لێیە، نزیکەی ٥٠ کەسیان دەستبەسەرکردووە.
هێزەکانی پۆلیسی برۆکسل، لە هەریەک لە ناوەندی شار و ناوچەی شومان کە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا و کۆنسەی یەکێتییەکەی لێیە، رێکاری ئەمنیی توندیان گرتووەتە بەر و کۆڵانەکانی نزیک لە باڵەخانەکانیان داخستووە.