Sangar Hamad Azeez
23 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2016
ناسنامهی ئەنجامدەرانی تهقینهوهكانی دوێنێ سێشهمممهی شاری برۆكسل پایتەختی بەلجیکا ئاشكراكران.
پۆلیسی بەلجیكا رایگەیاند كەوا ئەنجامدەرانی تەقینەوەكانی فڕۆكەخانەی برۆكسل دوو بران بە ناوەكانی ئیبراهیم بەكراوی و خالید بەكراوی، هەروەها ئەوەش راگەیەنرا كە ئەو دوو برایە پێشینەی كاری هاوشێوەیان هەبووە.
دوێنێ سێشەممە، سێ تەقینەوەی خۆكوژی لە فڕۆكەخانەی زاڤێتەم و وێستگەی شەمەندەفەری مایلبوك لە شاری برۆكسل پایتەختی بەلجیكا روویان دا و بەهۆیەوە ٣٤ كەس كوژران و ١٣٠ی دیكەش بریندار بوون.
دوا بەدوای تەقینەوەكان باری ئەمنی بۆ بەرزترین پلە بەرزكرایەوە.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان راگەیاند.
لە ئێستاشدا قوتابخانە، ناوەندەكانی بازاڕكردن و تەواوی ناوەندە گشتییەكان داخراون و پۆلیس سەرگەرمی ئەنجامدانی لێكۆلینەوەیە.
تاوەكو ئێستاش گەشتی ئاسمانی بۆ بەلجیکا دەستی پێ نەكردۆتەوە و تەنها میترۆكانی شار بەكار كەوتوونە.