فه‌ڕه‌نسا.. به‌هۆی كۆرۆناوه له ٣ی نیسانه‌وه سنوورداركردنی چوونه ده‌ره‌وه په‌یڕه‌وده‌كرێت
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایكرد به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێه‌وه، ئه‌و سنوورداركردنه‌ی چوونه ده‌ره‌وه كه پێشتر له ١٩ ناوچه‌ی وڵاته‌كه جێبه‌جێده‌كرا، له رۆژی ٣ی نیسانه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته له‌سه‌رجه‌م وڵاته‌كه‌دا په‌یڕه‌وده‌كرێت.
Ile-de-France
پاریس- AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاشكرایكرد به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه‌وه، ئه‌و سنوورداركردنه‌ی چوونه ده‌ره‌وه كه پێشتر له ١٩ ناوچه‌ی وڵاته‌كه جێبه‌جێده‌كرا، له رۆژی ٣ی نیسانه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته له‌سه‌رجه‌م وڵاته‌كه‌دا په‌یڕه‌وده‌كرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن له گوتارێكدا كه له كۆشكی ئێلیزێ پێشكه‌شیكرد، داوای له فه‌ڕه‌نسییه‌كان كرد وریایانه‌تر پابه‌ندی رێكاره‌كان بن.
ماكرۆن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هێشتا په‌تاكه به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و رێكارانه‌ی تا ئێستا گیراونه‌ته‌به‌ر، درووست بوون.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا تییشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جۆره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو له وڵاته‌كه‌ی و له ئه‌ورووپاش به خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات و كوشنده‌تره.
ئیمانوێل ماكرۆن ئاشكرایكرد له‌سه‌دا ٤٤ی ئه‌وانه‌ی كه له یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕن، ته‌مه‌نیان له خوار ٦٥ ساڵه‌وه‌یه و به‌پێویستی زانی له به‌رامبه‌ر دۆخێكی له‌وشێوه‌یه‌دا رێكاری نوێ بگیرێنه‌به‌ر.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی توانای چاودێریی چڕ له نه‌خۆشخانه‌كان زیادبكرێت.
جگه له‌وه‌ش ماكرۆن ئاشكرایكرد، ئه‌و سنوورداركردنه‌ی چوونه ده‌ره‌وه كه پێشتر له ١٩ ناوچه‌ی وڵاته‌كه جێبه‌جێده‌كرا، له رۆژی ٣ی نیسانه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته له‌سه‌رجه‌م فه‌ڕه‌نسادا په‌یڕه‌وده‌كرێت و رایگه‌یاند، له نێوان كاتژمێر ١٩:٠٠ تا ٠٦:٠٠ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا جێبه‌جێده‌كرێت.
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دانیشتوان ده‌توانن تا دووریی ١٠ كیلۆمه‌تر له ماڵه‌كانیان به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆكیومێنته‌یان پێبێت كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌سته‌به‌رده‌كرێت و هۆكاری له ده‌ره‌بوونیان روونده‌كاته‌وه، بگه‌ڕێن. هه‌روه‌ها له دوای ٥ی نیسانه‌وه گه‌شتی نێوان شاره‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه جگه له‌و دوكان و بازاڕانه‌ی كه پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌فرۆشن، سه‌رجه‌م شوێنكاره‌كانی دیكه داده‌خرێن.
ئیمانوێل ماكرۆن ئاشكراشیكرد، دایه‌نگه، باخچه‌ی ساوایان، خوێندنگه سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندیی و ئاماده‌ییه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته داده‌خرێن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن