Ruslan Rehimov
01 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2020
باكو - AA
سوپاى ئازەربايجان، دواى ٢٨ ساڵ داگيركردن چوونە ناو پارێزگاى لاچينى راگەياند.
سوپاى ئازەربايجان لە راگهیهنراوێكدا ئاشكرایكرد، بە گوێرەى رێككەوتنى ئاگربەستى نێوان ئازەربايجان و ئەرمينيا كە بە نێوەندگيرى رووسيا واژووكراوە سوپاى ئازەربايجان چووەتە ناو شارى لاچين.
شارى لاچين كە دەكەوێتە سەر سنوورى ئازەربايجان، بە هۆى ئەوەى تاكە رێگەى نێوان قەرەباخ و ئەرمينيايە و ناوى "رێرەوى لاچين"ی لێنراوە و رێگەيەكى ستراتيجييە، لە شەڕەكانى ساڵانى ١٩٩٠هكان يەكێك بوو لە يەكەم ئامانجەكانى هێزەكانى ئەرمينيا و لە ١٨ى ئايارى ساڵى ١٩٩٢ داگيری كرد.