Bekir Aydoğan
30 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2020
موسڵ - AA
شاندێكى سهرۆكایهتی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و ههماههنگی (TİKA)، سەردانێكى كاريان بۆ شارى مووسڵ ئهنجامدا.
كۆنسوڵى توركيا لە مووسڵ، محەمەد كوچوكساكاڵى هاوەڵى ئەو شاندەى كرد كە بە سەرۆكايەتى سەرۆكى فەرمانگەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفريقاى TİKA، بولەنت كۆركماز بوو.
شاندەكە سەرەتا سەردانى پارێزگاى مووسڵیان كرد و لەگەڵ پارێزگار، نەجم جبورى كۆبوونهوه و تاوتوێى بوارەكانى هەماهەنگييان كرد.
بولەنت كۆركماز، رایگهیاند: "وەك TİKA لە ١٥٠ وڵاتى جيهاندا هەماهەنگى پرۆژەى ژێرخان و گەشەپێدان ئەنجامدەدەين. عێراق-يش يەكێكە لە گرنگترين ئەو وڵاتانەى كە هەماهەنگيمان لەگەڵدا كردوون. لە ساڵى ٢٠١٢وە زياتر لە ٦٠٠ پرۆژەمان تەواوكردووە. پەنا بەخوا هەوڵ دەدەين زياتر لەمە ئەنجامبدەين".
كۆركماز، جەختى لەوەكردەوە كە بۆ بەسەركردنەوەى و تاوتوێكردنى ئەو پرۆژانەى كە TİKA لە ساڵى ٢٠٢١ بۆ خەڵكى كەمدەرامەت ئەنجاميدەدات هاتوونە بۆ مووسڵ و گوتى: "بە تايبەتى بۆ كشتوكاڵ، بەرهەمهێنان، پەروەردە، تەندروستى و پەنابەران لەگەڵ گرووپە زيانبەركەوتووەكان، بە تايبەتى بێوەژن و خێزانى شەهيدەكان، لە بابەتى تەكنيكى خوێندن و دامەزراندنى دامەزراوەى بەرهەمهێنانى زياتر پەنا بەخوا كۆبوونەوەيەكى بەپێز ئەنجامدەدەين. لە پاش ئەوە لە رێگەى نووسينگەى TİKA لە عێراق يەكە يەكە ئەمانە جێبەجێدەكەين".
ئەوەشی دووپاتكردەوە كە سەرجەم دامەزراوەكانى توركيا، پشتیوانیی عێراق و عێراقييەكان دەبن و گوتى: "لە ناو هەستى برايەتى و دۆستايەتى ئەوەى لە دەستماندايە دەيكەين بۆ ئەوەى دووبارە عێراق بخەينەوە سەر پێ و بگەڕێتەوە رۆژە خۆشەكانى".
- "پەيوەنديمان لەگەڵ توركيا زۆر قوڵە"
لاى خۆيەوە پارێزگارى مووسڵ نەجم جبورى، ئاماژەى بەوەكرد كە رێكخراوى تيرۆريستى داعش زيانێكى گەورەيان بە شارەكە گەياندووە و رايگەياند كە دووبارە بونياتنانەوەى ئەو باڵەخانانەى شارەكە پێويستى بە ١٥ مليار دۆلارە.
نەجم جبورى رایگهیاند: "سوپاسى توركيا دەكەين بۆ ئەو هاوكارييەى پێشكەشى كردوين. كۆمپانيا توركييەكان، سەرەڕاى ڤايرۆسى كۆرۆنا لێرە ئيش دەكەن. ئێمە لەگەڵ توركيا زۆر لايەنى هاوبەش و پەيوەندييەكى قوڵمان هەيە".
شاندەكە لە دواى كۆبوونەوەيان لەگەڵ پارێزگارى مووسڵ، سەردانى زانكۆى مووسڵيان كرد و لەگەڵ سەرۆكى زانكۆ، ئەحمەد قوسەى كۆبوونەوە و تاوتوێى ئەو بوارانەيان كرد كە TİKA دەتوانێت هاوكاربێت بۆ ئەو كاولكارييەى كە زانكۆكە بەهۆى داعشەوە دووچاری بووهتهوه.
شاندەكەى TİKA، لە دواى سەردانی نەخۆشخانەى شێرپەنجەى مووسڵ، چاويان بە سەرۆكى شارەوانى شارهكه و بەڕێوەبەرى كشتوكاڵى پارێزگاى مووسڵ كەوت.
جێگەى باسە، شاندەكەى TİKA دوێنێ لە كەركووك سەردانى شوێنەوارە مێژوويەكانى سەردەمى عوسمانییان كرد.
شاندەكە پێش دوو رۆژيش سەردانى هەردوو شارى نەجەف و كەربەلايان كردبوو.
