Bekir Aydoğan
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2021
هه‌ولێر – AA
بەرپرسی بازنه‌ی عێراق لە سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی (TIKA)، مسته‌فا یازیجی رایگه‌یاند له‌سه‌ر داواكاری گه‌نجانی ته‌له‌عفه‌ر، یاریگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان بۆ یاریی تۆپی پێ له‌و شارۆچكه‌یه دروست كردووه.
مستەفا یازیجی له‌باره‌ی دروستكردنی یاریگاكه له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی توركمانه و ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕی پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌سه‌ر داواكاری گه‌نجانی ته‌له‌عفه‌ر، یاریگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان بۆ یاریی تۆپی پێ له‌و شارۆچكه‌یه دروست كردووه و له مانگی ئایاره‌وه، كاره‌كانی دروستكردنی یاریگاكه به‌خێرایی ده‌ستی پێ كردووه و گوتی: "به ره‌چاوكردنی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی پله‌کانی گه‌رمای وەرزی هاوین ناگرێت، له‌بری گۆڕه‌پانی سه‌وزی ئاسایی، گۆڕه‌پانه‌كه چیمەنی ده‌ستكردی بۆ داندراوه".
بەرپرسی بازنه‌ی عێراق لە سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی (TIKA)، مسته‌فا یازیجی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یاریگاكه به‌پێی پێودانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دروست كراوه و گوتی: "یاریگاكه ١٠٥ درێژە و ٧٥ مەتریش پانە و یه‌كه‌م جاره یاریگایه‌كی له‌م جۆره له ته‌له‌عفه‌ر دروست بكرێت. جگه له رووناككهرهوهكانی شه‌و، هه‌روه‌ها ژووری خۆگۆڕین، خۆشۆردن و دانیشتن بۆ یاریگاكه دروست كراوە و به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراوه كه بۆ هه‌موو جۆره یارییه‌كانی تۆپی پێ ده‌شێت".
.