ئه‌رشه‌د ساڵحی: "بوونی په‌كه‌كه له شنگال هه‌ڕه‌شه له توركمانه‌كان ده‌كات"
ئه‌رشه‌د ساڵحی: "پەکەکە لە هەوڵی ئەوەدایە رووبەری ئەو ناوچانەی بەدەستیەوەیەتی فراوانی بکات و بە دەستگرتن بەسەر تەلەعفەردا تا سنووری سووریا درێژە دەبێتەوە و خوازیاری ئەوەیە لەگەڵ درێژکراوەکەی خۆیدا کە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگەیە، یەکبگرێت".
At Ta mim
كه‌ركووك - AA
بوونی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی شنگال سه‌ربه پارێزگای نەینەوا هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی توركمانه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، ئه‌رشه‌د ساڵحی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد په‌كه‌كه كه ده‌ستی به فراوانكردنی ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی كردووه هه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر توركمانه‌كان دروستكردووه.
ئه‌رشه‌د ساڵحی باسی له‌وه كرد كه په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ی 20 گوندی ده‌ورووبه‌ری شنگال بگرێت و ئه‌وه‌یش ئاسایشی ته‌له‌عفه‌ر ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه كه ته‌واوی دانیشتوانه‌كه‌ی توركمانه.
ئەرشەد ساڵحی باسی لەوەکرد پەکەکە لەپشت دوایین هێرشە تیرۆریستیەکانی تەلەعفەرەوەیە و گوتی: "پەکەکە پلانی هەیە دەست بەسەر تەلەعفەردا بگرێت و ئەو جوگرافیایەی کە بەدەستیەوەیەتی تا سنووری سووریا فراوانی بکات".
- "پەکەکە دەیەوێت تا سنووری سووریا درێژبێتەوە و لەگەڵ یەپەگەدا یەکبگرێت"
ئەرشەد ساڵحی تیشکی خستەسەر ئەوەی پەکەکە دەیەوێت ئەو بۆشاییەی کە دەکەوێتە پشت شارۆچکەی شنگال و سەر سنووری سووریا و عێراق، پڕبکاتەوە.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق راشیگەیاند "پەکەکە لە هەوڵی ئەوەدایە رووبەری ئەو ناوچانەی بەدەستیەوەیەتی فراوانی بکات و بە دەستگرتن بەسەر تەلەعفەردا تا سنووری سووریا درێژە دەبێتەوە و خوازیاری ئەوەیە لەگەڵ درێژکراوەکەی خۆیدا کە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگەیە، یەکبگرێت".
- "په‌كه‌كه گه‌نجانی ئێزدی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و ده‌یانباته ریزه‌كانیه‌وه"
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، ئەرشەد ساڵحی راشیگه‌یاند، ئێزدییه‌كانی شنگال زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی په‌كه‌كه‌ن و گوتی:
"ئێستاش ئێزدییه‌كان گیرۆده‌ی ده‌ستی په‌كه‌كه‌ن كه زیانێكی زۆریان به هۆیانه‌وه لێكه‌وتووه. په‌كه‌كه گه‌نجانی ئێزدی، به‌تایبه‌ت ئافره‌ته گه‌نجه‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و ده‌یانباته ریزه‌كانیه‌وه".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق هەروەها راشیگه‌یاند، بووژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه بۆ سه‌قامگیری گرنگه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ته‌نها باوه‌ڕیان به توركیایه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه.
ئەرشەد ساڵحی راشیگه‌یاند، به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئۆڤا كه له به‌رنامه‌دایه، ناوچه‌كه ده‌ست به بووژانه‌وه ده‌كات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن