Zana Natık Kerem
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٤٦ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، پێنج ھەزار و ٤٠٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٦٢ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٤٠٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٦٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٤٦ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٣٤ ھەزار و ٣٣٥ کەس و لەو ژمارەیەش ٢١ ھەزار و ٢٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن ٧٩٣ ھەزار و ٧٥٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٧ ھەزار و ٧٠٤ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٨٩٦ ھەزار و ٤٣٠ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.