Hemn Baban
28 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2017
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌شار كیكی ده‌ڵێت پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ خه‌مڵاندنی زیانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و مووسڵ به‌هۆی داعشه‌وه به‌ده‌سته‌وه‌یه و له قۆناغی یه‌كه‌مدا پێویستییان به 350 ملیار دینار هه‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌شار كیكی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت خه‌ڵكی مووسڵ دوای چه‌شتنی ئازارێكی زۆر به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعشه‌وه ئێستا له بارودۆخێكی ده‌روونیی خراپدان و حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان بۆ پارێزگاكه و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كات.
به‌شار كیكی له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "كه خه‌ڵكی مووسڵ ده‌بینین دوای ئه‌و سێ ساڵه‌ی حوكمڕانیی داعش ئێستا ئه‌وان له بارودۆخێكی ده‌روونی زۆر خراپدان، به‌دڵنیاییه‌وه زۆریان پێخۆشه له‌ده‌ستی داعش رزگارییان بووه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می داعش زۆر ئازارییان چه‌شت و ژیانییان نه‌مابوو، ئێستا ئێمه به‌م قۆناغه ده‌ڵێین قۆناغی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ نێو نه‌ینه‌وا و ناو شاری مووسڵ و دانیشتووانه‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش سیمای هه‌ره سه‌ره‌كییه كه باس بكرێت به‌تایبه‌ت له‌دوای رزگاركردنی مووسڵ".
گوتیشی: "وه‌ک حكوومه‌تی خۆجێی نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامیین له‌سه‌ر كاره‌كانمان، جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی وه‌كو ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، ئێستا پرۆسه‌ی خوێندن له مووسڵ ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پۆلیس و ناوەندە ته‌ندروستییه‌كان ده‌ستییان بهكارهكانییان كردووه، به‌ڵام تواناكانمان زۆر كه‌من".
سه‌باره‌ت به‌و كۆنگره‌یه‌ی به‌مدواییانه له به‌غدا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌شار كیكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "به‌مدواییانه له‌به‌غدا كۆنگره‌یه‌كمان له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام دا، كۆنگره‌یه‌كی زۆر گرنگ بوو، چاوه‌ڕوانیین راسپارده‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئه‌وه‌یه ئاستی ئاسایش و سه‌قامگیریی ئاسایشی زیاد بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به ئاسایش بژییت و هاتوچۆ بكات و ژیانی ده‌ست پێبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌وه‌ستێت لای راستی شاره‌كه به‌ته‌واوه‌تی پاك بكرێته‌وه، چونكه ئێستا جگه له خۆكوژ مه‌ترسیی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكهوانیش هه‌یه كه بۆمباران ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی ده‌كوژن و بریندار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی تاڕاده‌یه‌ك مه‌ترسیی كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت زیاتر كار بۆ نههێشتنییان بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به ئایندهی مووسڵ و نه‌ینه‌وایش به‌شار كیكی بۆ ئانادۆڵو گوتی "مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه هه‌یه كه بریتییه له‌وه‌ی داهاتووی پارێزگای نه‌ینه‌وا و داهاتووی مووسڵ چۆن بێت؟، ئێستا ئێمه به‌رده‌وامیین له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه، پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و ململانێیه‌ی له‌رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ده‌مێنێته‌وه تا هه‌ڵبژاردنی نوێ ده‌كرێت و دیار نییه كه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا بارودۆخی مووسڵ دیار نییه و ره‌نگه به‌م نزیكانه هەڵبژاردن نه‌كرێت تا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك كه ئێستا زیاتر له یەک ملیۆن کەس له دانیشتوانی پارێزگاکە له شوێنی خۆیاندا نیین".
كیكی ئه‌وه‌شی بۆ ئانادۆڵو ئاشكراكرد كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سێ ناوچه له پارێزگای نه‌ینه‌وا ببن به پارێزگا كه بریتین لە ده‌شتی نه‌ینه‌وا، قه‌زای شنگال و ته‌له‌عفه‌ر، له‌و رووه‌وه رایگه‌یاند "مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی ئیداری له هه‌ر پارێزگایه‌ك شتێكی زۆر ئاساییه، به نموونه چه‌ند گوندێك ببن به ناحییه، چه‌ند ناحییهیهك ببن به قه‌زا یان قه‌زا ببێته پارێزگا، ئه‌مه زۆر ئاساییە، ئه‌مه پێی ده‌ڵێین دووباره په‌یكه‌ربه‌ندیی، ئێستا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر به‌رچاوه و داواكاریی هه‌یه، ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق گوێ له خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كان بگرێت، چونكه خه‌ڵكی به‌شێك له پارێزگاكه پێیان وایه ئه‌گه‌ر بكرێن به پارێزگا ئه‌وا ژیانییان باشتر ده‌بێت، چونكه خه‌ڵك هه‌ست ده‌كات به‌و شێوه‌یه دڵنیایی زیاتر بۆ ئه‌وان ده‌سته‌به‌رده‌بێت، پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌رده‌می نوری مالكی بڕیاری دابوو ته‌له‌عفه‌ر بكرێت بە پارێزگا و كار ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی شنگال بكرێت بە پارێزگا، ده‌شتی نه‌ینه‌وا كاری بۆ ده‌كرا، ئێستا ئه‌و سێ ناوچه‌یه زیاتر پاڵێوراون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پارێزگا".
به‌شار كیكی له درێژه‌ی قسه‌كانییدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی بەو زیانانه کرد کە چه‌كدارانی داعش به‌درێژایی دوو ساڵ و نیوی له مووسڵ و به‌شی هه‌ره زۆری پارێزگای نه‌ینه‌وا گەیاندوویانە و له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "ئه‌و زیانانه‌ی له ئه‌نجامی داعش و كرده‌وه‌كانی بەر پارێزگای نه‌ینه‌وا و مووسڵ به‌تایبه‌ت گه‌یشتووون له سێكته‌رێك بۆ سێكته‌رێكی دیكه جیاوازه، به‌پێی ئاماری شاره‌وانییه‌كانی مووسڵ 90 له‌سه‌دی رێگه‌وبانه‌كانی شاره‌كه تێكچوون و وێران بوون، 36 پرد وێران بوون، ناوچه‌كانی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا وێرانكاریی زیاتره، له‌نێو مووسڵ بیناكان كه‌متر زیانییان پێگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام پڕۆژه گشتییه‌كانی وه‌كو رێگه‌وبان، ئاو، كاره‌با، وێستگه سه‌ره‌كییه‌كان و دامه‌زراوه گشتییه‌كان زیانی زۆرییان پێگه‌یشتووه، ئێمه ئێستا له قۆناغی خه‌مڵاندنی زیانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا داین و له قۆناغی یه‌كه‌مدا 350 ملیار دینارمان پێویسته، ئێمه تا دوو مانگی دیكه‌ش نا‌توانیین ئه‌و خه‌مڵاندنه گشتییه بۆ زیانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌واو بكه‌ین".
له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌شار كیكی گوتی: "به‌ڵێنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌یه، پاره‌ش ته‌رخانكراوه، به‌ڵام نادرێت، هه‌موو چاوه‌ڕێی ئەوە دەکەن کە به‌رقه‌راریی و سه‌قامگیرییه‌كی به‌رچاو له پارێزگاكه دەستەبەر بکرێت و ئینجا پاره‌کە بده‌ن، به‌ته‌نها سه‌قامگیری ئه‌منی نا، چونكه مه‌سه‌له‌ی مووسڵ ته‌نها مه‌سه‌له‌ی سه‌ربازی نییه، مه‌سه‌له‌ی سیاسی و دڵنیاییه بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه جارێکی دیکە رووبه‌رووی شتێكی وه‌كو داعش و رووداوه‌كانی ده‌ستی داعش نه‌بنه‌وه".