Zahir Ajuz,Zana Natık Kerem
12 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
بۆگۆتا ــ AA
ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA)، كەرەستە و پێدوایستی پیشەگەری پێشكەشی ژمارەیەك گەنجی شاری سولیداد باكووری كۆلۆمبیا كرد.
لە بەیاننامەیەكدا، ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA) ئاماژەی بەوەداوە كە دوای ئەو گەنجانە خولی فیربوونیان لە ئاژانسی نیشتمانی كۆلۆمبیا بۆ فێربوونی پیشە و پیشەگەری (سینا) تەواوكردووە، یارمەتی پێشكەش كردوون.
بە پێی بەیاننامەكە، یارمەتییەكان بریتیین لەو كەرەستە و پێداویستییانە كە بۆ چاككردنەوەی گەرماكەرەوە و پایسكل بەكاردەهێنرێن.
بە سەرپەرشتی رێكخەری كاروباری ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA) لە كۆلۆمبیا، موارد زیلان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی شارەوانی شاری سولیداد و ژمارەیەك لە راهێنانی خولی سینا، یارمەتییەكان بەسەر بەشداربووانی خولەكە دابەش كران.
لە گوتەیەكدا، بەڕێوەبەری خولی سینا، جاكولینا رووخاس لە بەرامبەر ئەو یارمەتییانەدا سوپاسی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA)ی كرد و رایگەیاند كە حكوومەتی توركیا لە سەخترین كاتدا، پشتیوانی گەنجان لە كۆلۆمبیا دەكات.