Lokman İlhan
21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2020
بۆگۆتا-AA
سه‌رۆكی كۆلۆمبیا، ئیڤان دۆكه له‌میانی به‌شداریكردنی له سێیه‌مین كۆنفڕانسی وه‌زیران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له كیشوه‌ری ئه‌مریكا كه به ئاماده‌بوونى نوێنه‌ری باڵای 25 وڵات له بۆگۆتای پایته‌ختی كۆلۆمبیا به‌ڕێوه‌چوو، گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ.
ئیڤان دوكه تۆمه‌تی پشتیوانیكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دایه پاڵ نیکۆلاس مادورۆ و گوتی: "ئه‌وه‌مان بینی كه شانه‌كانی سه‌ربه حزبوڵڵای لوبنانی به مۆڵه‌ت و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ مادورۆی دیكتاتۆر هاتوونه‌ته ناو ڤێنیزوێلاوە"
سه‌رۆكی كۆلۆمبیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه سەرۆکی ڤێنیزوێلا پشتیوانی هه‌ردوو رێكخراوی چه‌كداری ئی ئێڵ ئێن و فارك ده‌كات دژبه حكوومه‌تی بۆگۆتا و ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌م رێكخراوانه قاچاغچێتی چه‌كیان كردووه و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و سه‌ركرده‌كانی وڵاتییان كردووه‌ته ئامانج. داوایشی له وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد دژ به‌و دوو رێكخراوه بكه‌ونه‌خۆ.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا شاندی تایبه‌تی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمیسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سەربە رێكخراوی وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌مریكا به‌شداربوون و نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه له ئیسپانیا، ئیسرائیل و ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلا وه‌ك چاو‌دێر ئاماده‌بوون.