21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2020
تاشكه‌ند – AA
كابینه‌ی حكوومه‌تی ئۆزبه‌كستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی کە له ٢٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌چوو، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆزبه‌كستان، عه‌بدوڵڵا ئاریپۆڤ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌ش بە ئه‌نجوومه‌نی پیران كرد و ئه‌نجوومه‌نی پیران-یش له دانیشتنی خۆیدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌نجوومه‌نی پیران ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌پێی یاسای وڵات تاكو پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، كابینه‌ی ده‌ستله‌كاركێشاوه به‌رده‌وام ده‌بێت له راییكردنی كاره‌كان.
سبه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی كاندیدی نوێ بۆ سه‌رۆكوه‌زیران، دانیشتنێکی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێی یاسای ئۆزبه‌كستان دوای هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، پێویسته كابینه‌ی حوكمڕان ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.